کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران دەیهەوێت لەنێوان خەڵكی دوو گونددا شەڕ و ئاژاوە دروست بکات

10:32 - 20 رەزبەر 2721

بەهۆی ئەوەیکە هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران ویستوویانە لەنێوان دانیشتووانی دوو گوندی "میراوێ و هێ" سەر بە شنۆ شەڕ دروست بکەن، خەڵک دژیان وەستاونەتەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەر لە گوندی "مێراوێ" لەنێوان خەڵکی ئەو گوندە و سپای پاسداران شەڕ ڕووی داوە و هێزەکانی یەگانی تایبەتیش بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی سپا ڕژاونەتەوە نێو گوندەکە.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەی هێزەکانی ڕێژیم هاووڵاتییەک بریندار بووە. هەروەها یەکێک لە بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران بە ناوی "بێهرووز زەرزا" بریندار بووە. ناوبراو ماوەی ٢٠ ساڵە خزمەت بە سپای پاسداران دەکات.

دانیشتووانی ئەو دوو گوندە باس لەوە دەکەن کە ئامانجی سپای پاسداران تەنیا ئەوەیە لەنێوان خەڵکی دوو گوندی "میراوێ و هێـ"ـیه دووبەرەکی دروست بکات.