بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە ناوچەی مەرگەوەڕی سەر بە پارێزگای ورمێ، ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران بە هاوکاریی کەسانێکی سەر بەو ڕێکخراوەیە مادەی سڕکەر دەچێنێت و بڵاوی دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان سپای پاسداران لە شارەکانی دیکەی ئێران کەسانێکی هێناوە لە زەوییەکانی ئەو ناوچەیە "حەشیش و ماریجوانا" دەچێنن.
سپای پاسداران بەئەنقەست ئەو کارە دەکات هەتا لاوانی ئەو ناوچەیە تووشی مادە سڕکەرەکان بکات.
لەو پێوەندییەدا تەنانەت منداڵانی تەمەن ١٢ ساڵ تووشی مادە سڕکەرکان بوونە.