سپای تێرۆریستی پاسداران بە شێوەیەکی بەربڵاوتر و ئاشکرا سیاسەتەکانی خۆیان بەسەر خەڵکدا دەسەپێنن و لە نوێترین هەوڵەکانی خۆیشیاندا، ئەمجارە بەبێ گوێگرتن لە ڕای خەڵک، مامۆستای ئایینی بۆ مزگەوتەکان دیاری دەکەن.
پێشتر له هه‌موو شار و گوند و ناوچه‌كانی كوردستان، مامۆستا ئایینییه‌كان به‌پێی داواكاریی خه‌ڵک کاریان دەکرد.
لە ئێستادا ڕێژیم له‌و بواره‌دا هه‌وڵه‌كانی چڕتر كردووەتەوە و ئێستا مامۆستای هه‌ر مزگه‌وتێک، چ له گوند بێت چ له شار، بۆ دامه‌زراندن و پێشنوێژیكردن ده‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی سپای تێرۆریستی پاسداران و ئیتلاعاتی ڕێژیمی له‌سه‌ر بێت، ئه‌و كاته ده‌توانێت ده‌ستبه‌كار بێت.
ئه‌م هه‌وڵه زۆرتر بۆ ئه‌و مزگه‌وتانه‌یه كه مامۆستاكانیان ده‌گۆڕدرێن یان مامۆستای تازه‌یان بۆ دیاری ده‌كرێن و چیتر خه‌ڵک ناتوانن بۆ خۆیان مامۆستا بۆ مزگه‌وت دیاری بكه‌ن.
سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لەسەر سیاسەتی هەمیشەیی خۆی کە منبەری مزگەوتەکانی کردووە بە شوێنی بڵاوکردنەوە و پارێزگاری لە ئیدۆلۆژیای خۆی، دەیهەوێت ئەو منبەرانە لە کوردستاندا زیاتر داگیر بکات و زیاتر بیر و فکری خۆی بەسەر خەڵکی کوردستاندا بسەپێنێت.