کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"سۆهراب ئازادی" مامۆستای خەباتکاری لوڕستان دڵی لە لێدان کەوت

13:27 - 15 خاکەلێوه 2722

"سۆهراب ئازادی" مامۆستا، نووسەر، لێکۆڵەری شێعر، وێژە و کەسایەتییەکی ئازادیخوازی خەڵکی شاری "خوڕەم ئاوا" سەر بە پارێزگای لوڕستان بەهۆی نەخۆشیی دڵ لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی لە گوندی "زیوار" سەر بە شارۆچکەی "مەعموولانـ"ـی شاری "پۆلدۆختەر" لەدایک بووە.

"ئازادی" وەک شاعیرێکی خەباتکار و ئازادیخواز لە ساڵی ١٣٩١ کتێبە شێعرێکی بە ناوی "تو را می‌نویسم سرزمینم" لە نووسینی کۆمەڵە شێعری "ئیرەج ڕەحمان پوور" نووسیوەتەوە و خۆی ئەرکی کۆکردنەوە، وەرگێڕان و داڕشتـنی" ئەو بەرهەمەی ئەنجام داوە.

هەروەها بەهۆی پێشوازیی بەردەنگانی ئەو بەرهەمە لە بەشی سێیەمیشدا چاپ کراوەتەوە.

لە ئێستادا کتێبی پەند و وشەدانی لوڕی و هەروەها شێعر و تەک بەیتیی "لەکیـ"ـی ناوبراو لە دەستی چاپ دایە.

 "سۆهراب ئازادی" بەهۆی خەباتی ئازادیخوازیی و هەستی دادپەروەریی لە پێناو بەدیهاتنی مافی نەتەوەکەی لە دەیەی شەستدا چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە دراوە و پاشان لەسەر کار لابراوە.