کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزب لە کۆپێنهاگ سیمینارێکی تەشکیلاتان لەسەر کۆتایی هاتنی کۆنگرەی ١٥ی حیزبی دێمۆکرات پێک هێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی،بەڕێزان سولەیمان کەلەشی و جەمشید خوسرەوی نوێنەرانی بەشدار لە کۆنگرەی ١٥ حیزب، بە مەبەستی باس لەسەر بڕیار و راسپادرەکانی کۆنگرە، سیمینارێکیان بۆ ئەندامانی حیزب لە دەڤەری شیلەند پێک هێنا.
بەشی یەکەمی سیمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر کۆڕگێڕان باسەکانی پێوەندیدار بە کۆنگرەیان تاوتوێ کرد و پڕژانە سەر کۆمەڵێک بابەتی پێوەندیدار کەلە کۆنگرەدا هاتبوونە بەر باس.
بەشی دووهەمی سیمینارەکە بۆ پرسیاری ئەندامان تەرخان کرابوو کە دواتر لەلایەن کۆڕ گێرانەوە وڵامی درانەوە.