کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٩ سیناتۆری ئامریکا داوای لابردنی "جان کێری" دەکەن

12:04 - 10 بانەمەڕ 2721

هەواڵدەریی "فاکس نیوز" بڵاوی کردووەتەوە کە ١٩ کەس لە ئەندامانی مەجلیسی سێنای ئامریکا لە نامەیەکدا داوایان "جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکا کردووە لێکۆڵینەوە لە فایلی دەنگیی زەریف بکات و "جان کێری" لە پۆستی خۆی لابەرێت.

ناوبراو ئەندامی شورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئامریکایه.

ئەو سێناتۆرانە لەو نامەیەدا باسیان لەوە کردووە دیپلۆماتیکی جان کێری هاوپەیمانەکانی ئامریکای خستووەتە مەترسیەوە.

زەریف لە قسەکانیدا وتبووی، کاتێک جان کێری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا بووە، زەریفی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریه ئاگادار کردووەتەوە.

پێشتر زەریف لە وتووێژێکدا وتبووی جان کێری ناوبراوی لە ٢٠٠ هێرشی ئیسرائیل لە سووریەدا ئاگادار کردبووە.

جۆ بایدن دەیهەوێ لەگەڵ ئێران بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەسەر بەرنامەی ناوکیی بگات بەڵام ئیسرائیل وتوویەتی هەر چەشنە ڕێککەوتنێکی ئامریکا و ئێران دەبێتە هۆی شەڕ لە ناوچەدا.

بڵاوبوونەوەی فایلی دەنگیی زەریف کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و لەو پێوەندییەدا ١٥ کەس لە پێوەندی بەو فایلە دەنگییە "ممنوع الخروج" کراون.