کوردێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ناوی "تووره‌ج ئه‌سلانی"، به فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان" خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی چینی بەدەست هێنا.
"تووره‌ج ئه‌سلانی" سینه‌ماكاری ناسراوی كورد، به فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان" كه سێهه‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی خۆیه‌تی، خه‌ڵاتی ده‌رهێنه‌ری نوێخواز و ته‌ندیسی ڕێی هاوریشمی زێڕینی له هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ڕێی هاوریشم له وڵاتی چین به‌ده‌ست هێنا.
فیلمه‌كه به‌رهه‌می هاوبه‌شی كۆمپانیای سینه‌مایی "ماد مووڤی" و "ڕه‌ز هه‌ڵكه‌وت ڕه‌شیده" له هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن كۆمپانیای "ئێلی ئیمه‌یج" له ئاستی نیودەوڵەتیدا بڵاو کراوەتەوە.
بەپێی وتەکانی "مه‌نسوور جیهانی" به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان"، له فیلمه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێک له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی وڵاتانی توركیە، سووریە، عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به چوار زمانی كوردی، توركی، عه‌ره‌بی و فارسی ڕۆڵیان گێراوە.
هەروەها "هانی موجته‌هیدی" هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی كوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، وەک ئەکتەر لەو فیلمەدا ڕۆڵی گێڕاوە.