کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"سیگناڵ" ڕایگەیاندووە لەگەڵ سانسۆرکردن لە ئێراندا بەروڕوو دەبینەوە

15:33 - 7 رێبەندان 2720

بەڕێوبەرانی ئەپی ''سیگناڵ'' لە کاردانەوە بە فیلتێرکردنی ئەو پەیامنێرە لە ئێراندا ڕاگەیاندووە؛ بەنیسبەت ئەو سانسۆرەی ڕێژیمی ئێران بەروڕوو دەبێتەوە و خەڵکی ئێران شیاوی ئەوەن کە سنووری تاکەکەسیی خۆیان بپارێزێن.

"سیگناڵ" لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕەی تویتێری خوێدا بڵاوی کردووەتەوە وتوویەتی: ''ئەوان توانای ئەوەیان نییە کە پێش بە دابەزاندنی سیگناڵ بگرن و بەو پێیە سانسۆری ڕێژیمی ئێران، ترافیک سیگناڵی کەم کردووەتەوە''.

سیگناڵ ڕاگەیاندووە کە چالاکییەکانی بۆ بەرەنگاری دژی سانسۆرکردنەکان لە ئێران ڕاناگرێت.

لەو پێوەندییەدا ''غوڵام حوسێن ئیسماعیلی'' وتەبێژی دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە ئەم دامەزراوەیە لە دەورەی نوێی کارەکانیدا هەتا ئێستا هیچ یەک لە میدیا و ئەپەکانی دانەخستووە و بە دوای داخستنی تۆڕی کۆمەڵایەتی و هیچ یەک لە پەیامنیرە کۆمەڵایەتییەکانەوە نییە.

ئەم قسانەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕەکانی تێکنۆلۆژیی زانیاری ڕایانگەیاندووە کە لە دوانیوەڕۆی ٦ی ڕێبەندان دەستپێراگەیشتن بە ''سیگناڵ" بە بێ کەڵکوەرگرتن لە فیلتێرشکێن ئیمکانی نییە.

"سیگناڵ" کە وەکوو ئەپێکی ئەمن ناسێندراوە، لە حەوتووەکانی ڕابردوودا وەکوو جێگرەویەک بۆ واتساپ لە نێو بەکارهێنەراندا کەڵکی لێوەر دەگیرا.