
کوردستان میدیا: دایە "نەهیە"، دایکی شەهید "کاوە جەوانمەرد"، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی بۆ ٢٢ی پووشپەڕ بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
گەرچی بەراوردی هیچ کەس بە قاسملووی ڕێبەر ناکرێت، بەڵام پووشپەڕی خوێناوییە و ڕاسان و حەماسەی کۆساڵانم، تێکەڵ بە قەرەسەقەل بووە و مەڵبەندی ئەردەڵان، لە سێ ساڵەی شەهیدکرانی قارەمانەکانی کۆساڵاندایە.
وەک ژنە شەهیدێک و وەک دایکی شەهیدێکی ئەم نیشتمانە، تەنیا و تەنیا بە مەزهەرەکان دەڵێم، بریا حورمەت و کەسایەتیی ئەوەتان هەبا، شەرمتان لە ئێمەمانان کردبا کە لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ڕێبەرەکەمان و ڕۆڵەکانمان، هەستی پاکی ئێمە بریندار دەکەن، هەستێکی پاک کە بۆ نیشتمانێکە، ئێوە بە دروشم و ئێمە بە خوێن دەیپارێزین.
دایکی کاکۆ
شەهید کاوە جەوانمەرد
پووشپەڕی ۱۳۹۸