کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێمیناری "کۆیە شاری پێکەوەژیان" لە شاری کۆیە بەڕێوە چوو

10:48 - 1 بەفرانبار 2720

بە بانگهێشتی فەرمیی ئەنستیتۆی ڕێفۆرم بۆ گەشەپێدان، "ناسر ساڵحی ئەسڵ"، بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە، بەشداریی سێمیناری "کۆیە شاری پێکەوەژیانـ"ـی کرد.

ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی ١٣٩٩، سێمیناری "کۆیە شاری پێکەوەژیان" بە بەشداریی مامۆستا "یوسف" قایمقامی قەزای کۆیە، قەشە "زیا شابا" قەشەی کۆیە و هەرمۆتە، نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوەکان، مامۆستایانی زانکۆ، نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و نوێنەری مەسیحییەکانی شاری کۆیە بۆ هەر یەک لە بەڕێزان:  قەشە "زیا شابا"، قەشەی هەرمۆتە و کۆیە، دوکتور "حەیدەر لەشکری"، مامۆستای زانکۆ و هەروەها ب.د "جەواد حەمەد"، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی ئایینی، پێکهات.

پاش پێشکەشکردنی باسەکان، هەرکام لە نوێنەرانی بەشدار سەبارەت بە شاری کۆیە و مێژوویەکەی، پێکەوەژیانی برایانی مەسیحی و کوردەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا قسەیان کرد.