کوردستان میدیا

دووشەممه 28ی رێبەندان 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێمینارێکی نێودەوڵەتی لەبارەی شەهید دوکتور قاسملوو بەڕێوە دەچێت

12:30 - 16 رێبەندان 2719

ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس سێمینارێکی نێودەوڵەتی لە کۆشکی "لۆکزامبورگ" لەسەر شەهیدی نەمر دوکتور قاسملوو بەڕێوە دەبات.

لەو سێمینارەدا کەسایەتییە سیاسییەکانی کوردستانی، ئێرانی، ئورووپایی و جیهانی تێیدا بەشدار دەبن.

لەو سێمینارەدا لەسەر کەسایەتی، بیر و هزری دوکتور قاسملوو و دەسکەوتە نێونەتەوەییەکانی ناوبراو بۆ نەتەوەی کورد گفتوگۆ دەکرێت.

ئەو سێمینارە ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندان، بەرانبەر لەگەڵ ١٧ی فێڤرییە، لە پاریسی پێتەختی فەرانسە بەڕێوە دەچێت.