کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێمینارێک بەبۆنەی ٢١ی فێڤرییە لە جێژنیکان بەڕێوە چوو

10:51 - 3 رەشەمه 2720

لەلایەن کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کەمپی جێژنیکان ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ٢١ی فێڤرییە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیی بەڕێوە چوو.

ئەو مەڕاسمە بە بەشداریی بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی، کادر، پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.

سەرەتای ئەو ڕێوەڕسمە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و چەند ساتێک بە بێدەنگیی ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

لە سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمەدا "شەهلا کاوە" چەند وتەیەکی لەبارەی مەراسمەکە و زمانی دایکیی پێشکەش کرد.

لە دوای قسەکانی ناوبراو، مامۆستا "بێبەش" کادری حیزبی دێموکرات لەسەر گرینگیی زمانی دایکیی و هەروەها پەروەردەی منداڵان بە زمانی دایکیی قسەی کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕسمەدا "ئەوین حەکیم پوور" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات وتارێکی لەبارەی چۆنییەتی دیاریکردنی ئەو ڕۆژە پێشکەش کرد.

لەو ڕێوڕسمەدا "سروور ڕێواس" وتارێکی لەسەر زمانی دایکیی پێشکەش کرد.

لەنێوئاخنی بەرنامەکەدا "سیبەل خوبایی" وتارێکی لەسەر بەها و گرینگیی ڕۆژی ٢١ی ڤێڤرییە پێشکەش کرد.

لە درێژەی بەرنامەکەدا "ساحل خادمی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات شێعرێکی بەم بۆنەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

لە کۆتایی مەڕاسمەکەدا "عوسمان ڕەحمانی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات گۆرانییەکی لەژیر ناوی "دایە مەگری" پێشکەش کرد.