کوردستان میدیا: کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سێمینارێکی له‌ژێر ناوی پرسی پەیوه‌ندییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ له‌هۆڵی ”ABF”لە شاری ستۆکهۆڵم، به‌به‌شداریی دوکتور خالید خه‌یاتی، دوکتور ئیدریس ئه‌حمه‌دی و ئازاد غه‌ریب نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڕێوه‌برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو سێمینارەدا کە ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی بەڕێوەچوو، سەرەتا دوکتور خالید خه‌یاتی مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان باسێکی له‌سه‌ر پرسی دیپلۆماسی پێشکه‌ش کرد و لە درێژەی باسەکەیدا دیپلۆماسیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی خه‌سارناسی کرد.
دواتر دوکتور ئیدریس ئه‌حمه‌دی مامۆستای زانکۆی ستۆکهۆڵم له لقی زانسته سیاسیه‌کان، باسێکی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی کهلهتورکیه، ئێران و کوردستان رۆڵیان له‌سه‌ر پەیوه‌ندیی دیپلۆماسی هه‌یه؛ پێشکه‌ش کرد.
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرد کهلهحکوومهتی هه‌رێمی کوردستاندا، یه‌ک لایه‌نی دیاریکراو نییه که له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و پەیوه‌ندییه‌کان بڕیار ده‌دات.
پاشان بەڕێز ئازاد غه‌ریب نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ندێک نموونه‌ی واقیعی له‌سه‌ر دوو به‌ره‌کی بوونی حکوومه‌تی هه‌رێم هێناوه‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی وه‌کوو خاڵێکی نه‌رێنی له‌سه‌ر پەیوه‌ندیی حکوومه‌تی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ وه‌سف کرد.
لەو پەیوەندییەدا هه‌رکام له‌به‌شداربووان لهپانیلێکدا و لە ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یانه تاوتوێ کرد و دوایین بەشی سێمینارەکە به‌پرسیار و وه‌ڵام دانەوە کۆتایی پێهات.