کوردستان میدیا: لە وڵاتی کانادا سێمینارێک لەژێر ناوی ڕاسان ڕەمزی خەباتی شاخ و شار بۆ نوێنه‌ری حیزبی دێموكرات بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی، سێمینارێک له‌ژێر ناوی ڕاسان ڕەمزی خه‌باتی شاخ و شار بۆ "كه‌ژاڵ محه‌ممه‌دی" نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کانادا، له شاری سنت كاترینی كانادا به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای سێمیناره‌كه به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و ڕاگرتنی خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ ڕێزڵێنان له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
لەو سێمینارەدا "كه‌ژاڵ محەممەدی" له بابه‌ته‌كه‌یدا له پێشه‌كیدا ئاماژه‌ی به مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار بەشی كوردستانی داگیركراودا كرد كه بۆ گه‌یشتن به ئازادی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه تووشی كه‌ند و كۆسپ بووه، به‌ڵام هیچكات كۆڵی نه‌داوه و توانیویەتی به سه‌ر كۆسپه‌كاندا زاڵ بێت.
نوێنەری حیزبی دێموکرات له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ئاماژ هی به خه‌باتی نوێی حیزبی دێموكرات له‌ژێر ناوی ڕاسان كرد و ئامانجه كورتهخایهن و دڕێژخایهنهكانی ئه‌و شێوازه خه‌باته و ده‌سكه‌وته‌كانی شی كرده‌ووه.
له بڕگه‌ی تری باسه‌كه‌دا محەممەدی دیدار و چاوپێکەوتنەکانی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی حیزب، كادر و پێشمه‌رگه‌كان كه له هاوینی ڕابردوودا بۆ ماوه‌یه‌ك له نیزیكه‌وه له‌گه‌ڵیان بووه، باس كرد.
کۆتایی سێمینارەکەدا بۆ پرسیار و وڵام تەرخان کرابوو.