کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێناتورێکی ئامریکایی: هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام، ژئۆپۆلتیکی ناوچەکە دەگۆڕێت

19:27 - 23 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسی ڕێکخراوی یەکگرتن دژ بە ئێرانی ناوکیی ڕایگەیاندووە، کە هاتنەدەرەوە لە بەرجام، لە پێناو سەقامگیری ناوچەکەیە.

سێناتۆر جوزف لیبرمەن، ڕاوێژکاری دامەزراوەی "گیت ستۆن" و بەرپرسی "ڕێکخراوی یەکگرتن دژ بە ئێرانی ناوکیی"، لە وتوێژێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە کردووە، کە هاتنەدەرەوە لە بەرجام باشترین بڕیار بۆ سەقامگیریی ناوچەکە بووە.

لیبرمەن لە وتەکانی ئاماژەی بەوە کردووە، کە بڕیاری دانڵد ترامپ، دەبێتە هۆی گۆڕینی ژئۆپۆلتیکی ناوچەکە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیریدا و دەبێت ئاستی هەڕەشەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاسیا کەمتر بکەینەوە.

ناوبراو وتوویەتی: دەبێ هەموو ئەو ئامرازە گوشارانەی کە لە دەوڵەتی ئۆباما لە دەست چووە، بۆ پێشگرتن لە گەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکی بگەڕێنینەوە و هەڕەشەی ئەو ڕێژیمە لەسەر ناوچەکە و جیهان کەم بکەینەوە.