
"لیندێسی گراهام" سێناتۆری ناسراوی ئامریکایی کە ڕقێکی دێرینەی بەرامبەر بە "پوتین" هەیە، داوای کوشتنی ناوبراوی کرد.
هێنانە گۆڕی بابەتی کوشتنی "پوتین" لەلایەن "گراهامـ"ـەوە کاردانەوەی باڵوێزخانەی ڕووسیە لە ئامریکای لێ کەوتەوە و ئەو هەڵوێستەی "گراهامـ"ـی ڕەت کردەوە و داوای ڕوونکردنەوەی فەرمییان لە بەرپرسانی ئامریکایی کرد.
"ئاناتۆلی ئانتۆنۆف" باڵوێزی ڕووسیە لە "واشنتۆن" وتی: "قسەکانی گراهام جێگای قەبووڵکردن نییە و دژایەتیی ئامریکا بەرامبەر بە ڕووسیە هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە".
"لیندێسی گراهام" یەکێک لە سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئامریکا و نوێنەری کۆنگرە بۆ ماوەی ١٧ ساڵ لە ناوچەی "کارۆلینای باشوور"ە.