ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە شەڕ و تێکهەڵچوونە نیزامییەکان، توندوتیژی، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، کێشەی قەزایی و بابەتی دیکە، نزیک بە سێ ملیۆن مرۆڤیان لە ساڵی ڕابردوو ئاوارە کردووە.
بە وتەی "فیلیپۆ گراندی"، کۆمیسێری باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆکاری وەکوو: "شەڕ و تێکهەڵچوونە نیزامییەکان، گۆڕانکاریی کەش و هەوا هاندەری بنەڕەتیی ئاوارەبوون بوونە.
بەپێی بەراوردەکانی ئەو ڕێکخراوەیە، کۆی گشتیی ئاوارەکان لە دوای شەڕی جیهانیی دووهەمدا بە ڕێژەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرز بووەتەوە.
نزیک بە ٤٢ لەسەدی ئەو ئاوارانە تەمەنییان ژێر ١٨ ساڵە.