کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ هاووڵاتیی عەرەبی ئەهوازی حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرا

18:05 - 24 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر سێ هاووڵاتیی "خووزستانیـ"ـدا سەپاند.

"غوڵامحوسێن ئیسماعیلی"، وتەبێژی دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسێکدا، ڕایگەیاندووە، سێ هاووڵاتیی خووزستانی که هێرشیان کردبووە سەر کەڵانتەرییەک و لە ئەنجامدا  ٢ کەس کوژرابوون و سەربازێک بریندار ببوو، حوکمی ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.

دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێران، جیا لە سەپاندنی حوکمی لەسێدارەدان بەسەر ئەو سێ هاووڵاتییە خووزستانییه، چەند کەسی دیکەشی بەو تۆمەتە دەسبەسەر کردووە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە تۆمەتی ساختە و بە بیانووی جۆراجۆرەوە حوکم بەسەر دژبەرانی خۆیدا دەسەپێنێت.