کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەبووس ٥٠ لەسەد گران بوو

11:57 - 5 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: وەزارەتی پیشەی ڕێژیم، بەبێ وەرگرتنی ڕای کارناسانی "وەزارەتی جەهادی کشاوەرزی"، نرخی سەبووسی ٥٠ لەسەد بردووەتە سەرەوە.

"مەهدی مەسعوودی"، جێگری یەکیەتیی خۆراکی مەڕوماڵات ڕایگەیاندووە: "وەزارەتی پیشە بەبێ وەرگرتنی ڕای کارناسانی جەهادی کشاوەرزی، نرخی سەبووسی ٥٠ لەسەد گران کردووە".

بە وتەی ناوبراو، ٣٠ لەسەدی جیرەی مەڕوماڵات سەبووسە و ئەم هەڵکشانی نرخە دەبێتە هۆی هەڵکشانی دووبارەی نرخی شیرەمەنی و گۆشت.

ئەو بەرپرسە هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ڕەشەمەی ساڵی ٩٧دا و لەژێر گوشاری کارخانەکانی ئاردسازی بۆ سەر دەوڵەت، نرخی سەبووس ٦٠ لەسەد گران بوو و لە نرخی ٥٢٠٠ ڕیاڵییەوە هەڵکشا بۆ ٨٤٠٠ ڕیاڵ.

"مەسعوودی" وتوویەتی کە جێی تێڕامانە کە وەزارەتی پیشە، چۆن بەبێ تاوتوێکردنی کارناسان و وەرگرتنی ڕای بەرپرسانی ئەو کارە واتا جەهادی کشاوەرزی، بۆ جارێکی دیکە نرخی سەبووسی ٥٠ لەسەد بردووەتە سەرێ و لە ٨٤٠٠ ڕیاڵەوە بردووەتە ١٢٥٠٠ ڕیاڵ.