"تویتێر" لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاندووە کە سەدان هەژماری ئێرانی، ئەرمەنستانی و ڕووسیەیی بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی پەیوەندیدار بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە یان دەستێوەردان لە زانیاری، سڕدراونەتەوە.
ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمە، "تویتێر" ڕایگەیاند کە ٣٧٣ هەژماری تویتێریی ڕووسیە، ئەرمەنستان و ئێرانی، بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە و دەستێوەردان لە زانیارییەکان، بۆ هەمیشە داخستووە.
تویتێر ئاشکرای کردووە کە ٢٣٨ دانە لەو هەژمارە تویتێرییانە هی ئێران بوونە و بەهۆی پێشێلکردنی چەند خاڵێک لە یاساکانی تویتێر داخراون.
تویتێر لە بەشێکی دیکە لە بەیانییەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ١٠٠ هەژماری تویتێریی ڕووسیە بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاریی یەکلایەنە و هەڵە کە بە مەبەستی لاوازکردنی ناتۆ و هێرش بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و یەکەیەتیی ئۆرووپا بووە، سڕدراونەتەوە.
هۆکاری سڕینەوەی ٣٥ هەژماری ئەرمەنستانیش، پڕوپاگاندەی دژبەرانە بەرانبەر بە ئازەربایەجان بووە.