کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥ سەربازی تورک لە هێرشەکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا کوژران

15:17 - 21 خەزەڵوەر 2715

کوردستان میدیا: دوای نائارامی و تێکهەڵچوونەکانی ئەوم دواییانەی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و تورکیه ژمارەیەک لە سەربازانی تورک کوژراون و چەندین گەریلاش شەهید بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە ئاکامی هێرشی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ سەر سەربازانی تورک ٥ سەرباز کوژران.

لە نێوان ئەو ٥ سەربازە تورکه‌دا ٣ پۆلیس، یەک سەرباز و کەسێکی سڤیل بوونیان هەیە.

ئەو هێرشەی پارتی کرێکارانی کوردستان لە شاری سلۆپی لە نزیک سنووری سووریە ڕووی داوە.
هەروەها بەپێی زانیارییەکان، لە شاری سیلوان کە ماوەی ٩ ڕۆژە لە حاڵەتی سه‌ربازیدایە، شەڕێکی توند لە نێوان هێزەکانی پ.ک.ک و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌هاتووەتە ئاراوە کە لەو نێوانەدا سەربازێکی تورک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
بەپێی ماڵپەڕی تورک زمانی دقان نیوز هەر ڕۆژی چوراشەممە لە شاری دارگجین سەر بە پارێزگای ماردین لە ئاکامی تەقینەوەیەک، پۆلیسێکی تورک بریندار بوو و کرێکارێکی شاره‌وانییش گیانی لەدەست دا.
دوای شکاندنی ئاگربەسی دوو ساڵە لە نێوان ئانکارا و پ.ک.ک لە مانگی پووشپەڕدا، شەپۆلێکی نائارامی پارێزگاکانی باکووری تورکیەی گرتووەتەوە و تا ئێستا چەندین کەس بە هۆی ئەو نائارامییانەوه‌ کوژراون.
دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیە و سەرکەوتنی پارتی داد و گەشەپێدان، ئەردۆغان لەسەر شەڕ دژی پ.ک.ک جەختی کردەوە و ڕایگەیاند کە تا لەنێوبردنی هەموو هێزەکانی پ.ک.ک دەست لە شەڕ هەڵناگرێت.