کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی بێرنارد هێنری لێڤی نووسەر، بیرمەند و فیلسووفی فەڕانسە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

16:24 - 26 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: بێرنارد هاریڤی( Bernard-Henri Lévy)نووسەر، بیرمەند و فیلسووفی وڵاتی فەڕانسە سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد و لەلایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب پێشوازییان لێکرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، بێرنارد هێنری لێڤی( Bernard-Henri Lévy)نووسەر، بیرمەند و فیلسووفی وڵاتی فەڕانسە لەگەڵ هەئیەتێکی هاوڕێی سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب پێشوازییان لێکرا.

سەرەتا هێنری لێڤی، باسێکی کورتی سەبارەت بە مەبەستی سەردانەکەیان بۆ لای حیزبی دێموکرات کرد و لەسەر بارودۆخی کوردستان و شەڕی رێکخراوی تێرۆریستی داعش  و ئەو ئاڵوگۆڕانە کە بەو هۆیەوە هاتوونەتە پێش روانگەی خۆیان باس کرد و پاشان چەندین پرسیاریان لە سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.

دواتر مستەفا هیجری، وێرای خۆشحاڵی لە دیداری هەیئەتی میوان، زۆر بە وردی لێکدانەوە و سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزبی دێموکراتی لەسەر مەسەلە سیاسییەکان بۆ هەیئەتی میوان شی کردەوە و وڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

گادەر. د