![](/weney-mallperr/8477.jpg)
کوردستان میدیا: دوایین پێشهاتەکانی کوردستانی سووریە و دەستێوەردانی وڵاتان و لایەنەکانی ئاژاوەگێڕ لە پرۆسەی سیاسیی ئەو بەشە لە کوردستان، لە دیداری شاندی حیزبی دێموکرات و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە تاوتوێ کران.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕ، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبەوە بە سەرپەرستیی \'\'حەسەن شەرەفی\'\' جێگری سکرتێری گشتی پێشوازیی لێ کرا.
شاندی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریە لە \'\'عەلی شەمدین، نوێنەری پارتی دێموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردی سووریە؛ مەحموود ئەبوو سابیر، نوێنەری یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە؛ غەمگین، نوێنەری ویفاق و دوکتور کاوە ئازیای، نوێنەری PDK - S \'\' پێکهاتبوو.
لەو دیدارەدا عەلی شەمدین ئەندامی هەیئەتی ئەنجومەنی نیشتمانی لەسەر دوایین ئاڵوگۆڕەكانی كوردستانی سووریە راپۆرتێكی پێشكەش كرد. لە راپۆرتەكیدا ئاماژەی بە رەوشی كورد لە سووریە و گیر و گرفتەكانی سەر رێگای گەیشتنی پرۆسەی سیاسی و نەتەوەیی كورد لە سووریە بە ئامانجە نەتەوەیییەكانی كوردی كرد.
پێوەندیی ناڕەوای PYD لەگەڵ رێژیمی بەشار ئەسەد لە سووریە و شوێندانەریی ئەو پێوەندییە لە پرۆسەیە گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیییەکان و هەروەها ئاکامی دیاریکردنی کانتۆنەکانی کوردستانی سووریە بۆ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد لەو بەشە لە کوردستان، بەشێکی دیکەی قسەکانی عەلی شەمدینی لە خۆ گرتبوو.
لەو چاوپێکەوتنەدا \'\'حەسەن شەرەفی\'\' هەڵوێست و روانینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی مافخوازانەی نەتەوەی کورد لە سووریە دەربڕی و سیاسەتە دژەمرۆیییەکانی رێژیمی بەشار ئەسەدی لە سەرکوتی بێبەزەیییانەی خەڵکی ئەو وڵاتە مەحکووم کرد.
شەرەفی لە پێوەندی لەگەڵ دەستێوەردانەکانی وڵاتان و لایەنەکانی دیکە کە ئاژاوە و قەیرانی لەو بەشە لە کوردستان هێناوەتە ئاراوە قسەی کرد و لەسەر بەردەوامیی پێوەندیی دۆستانەی حیزبی دێموکرات و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە کوردستانی سووریە پێداگریی کردەوە.