![](/weney-mallperr/11795.jpg)
کوردستان میدیا: تاقمێکی بەسیجیی سەربە ناوەندی بەسیجی فەرهەنگیان سەردانی قوتابخانەی موتەهەریی پیرانشاریان کردووە و داوای ئەندامەتییان لە مامۆستایان کردووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو سەردانە لە رۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار کراوە و تاقمی بەسیجییەکان لە دەفتەری بەڕێوەبەریی خوێندنگاکە کۆبوونەتەوە و رایانگەیاندووە کە ناوەندی بەسیجی فەرهەنگیان لاوازە و دەبێ بۆ بەهێز کردنی مامۆستایان ببنە ئەندام و لەو تاقمەدا هەڵسووڕانیان بۆ راپەڕاندنی کاروباری دیاریکراو هەبێت.
هەر لەو پەیوەندییەدا، تاقم و دەستوپێوەندیی ناوەندەکانی بەسیجی خوێندەواری لە رۆژانی رابردوودا بە سەردانی قوتابخانەکانی پیرانشار، داوای ئەندامەتییان لە قوتابییان کردووە.
هەروەها، رێکخراوی سەربە بەسیجی سپای پاسداران لە شاری بۆکان بێ وەرگرتنی ئیزنی سەرپەرەستی منداڵانی کورد لە پەروەندەی قۆتابیان بۆ کردنەوەی دۆسیەی ئەندامەتیی بەسیج کەڵکیان وەرگرتووە.