
لە درێژەی گەمارۆکانی سەر "ڕووسیە" لەبابەت هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکراین، ئەوجار "بایدن" سەرکۆماری ئامریکا هاوردەکردنی نەوت و گازی ڕووسیەی بۆ ئامریکا قەدەغە کرد.
بەدوای ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارەی " جۆ بایدن" نرخی هەر بۆشکەیەک نەوت گەیشتە ١٣٢ دۆلار.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی مارس "جۆ بایدن" لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕاستەوڕاست لەسەر لاوازکردنی ئابووریی ڕووسیە کار دەکات.
ناوبراو وتوویەتی: "هاوردەی نەوت و گاز و وزە لە ڕووسیە ڕادەگرین و چیدیکە نەوتی ڕووسیە لە بەندەرەکانی ئامریکا وەرناگیردرێت و بەو کارە خەڵکی ئامریکا زەبرێکی بەهێز لە ماشینی شەڕی پوتین دەدەن".
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە، بە هاواهەنگی لەگەڵ چەندین شیرکەتی دیکەی ئامریکایی ئەو بڕیارە دراوە و ڕوو لە خەڵکی ئامریکا وتی کە بە گەمارۆی نەوتی ڕووسیە، نرخی بێنزین بەرز دەبێتەوە.
هەروەها زیادی کردووە: "ئەو بڕیارە بە ئاگاداریی وڵاتانی دیکەی ئورووپایی گیراوە و دەبێ ڕایبگەیەنین کە ئێمە تێچووی شەڕی پوتین ناخەینە ئەستۆ".