کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکۆنسولی ئامریکا: واشنتۆن عێراق و هەرێمی کوردستان چۆڵ ناکات

11:55 - 9 خەرمانان 2721

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەرمانان، "ڕابێرت پالادینۆ"، سەرکۆنسولی ئامریکا لە هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە عێراق بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە و چۆڵی ناکات.

"پلادینۆ"، باسی لەوە کردووە بەداخەوە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە شنگال شوێن ڕێکارەکانی حکوومەتی عێراق ناکەون و خۆیان دەبوێرن و ئەو گرووپانە بەردەوام لە بەرامبەر بەرپرسانی عێراقی لاساری دەنوێنن.

ناوبراو جەختی کردووەتەوە ئێمە ئێستاش لەسەر ئەو باوەڕەین ڕێکكەوتنی "شنگال" باشترین ڕێگای پێشکەوتنە بۆ چارەسەری بارودۆخی ناوچەی "شنگال".

بەپێی ڕێککەوتنی "شنگال"، کە ماوەیەک لەوە پێش لە نێوان "مستەفا ئەلکازمی"،سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان واژۆ کرا، هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی "شنگال".