![](/content/upload/1/news/53027_w920.jpg)
ڕۆژی دووشەممە، ١ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی "نەفتالی بێنێت" سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە توییتێکدا پیرۆزبایی ساڵی تازەی کوردەواری واتە "نەورۆز"ی لە نەتەوەی کورد کرد.
لەو پیرۆزبایەدا "بێنێت" وتوویەتی: "لەوانەیە ساڵی نوێ بۆ کوردەکان لە سەرتاسەری دنیادا سەرکەوتن، ئاشتی و تەبایی لەگەڵ خۆی بێنێت".
هەروەها سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەشی کۆتایی ئەو پەیامەدا بە زمانی کوردی نووسیویەتی: "نەورۆزتان لێ پیرۆز بێت".
"نەفتالی بێنێت" یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانە کە بەشێوەی تایبەت پیرۆزبایی "نەورۆز"ی لە نەتەوەی کورد کردووە.