
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٠، "موعین عەبدولمەلک" سەرۆکوەزیرانی یەمەن لە چەند توییتێکدا جەختی کردووەتەوە کە سەرکەوتنە بەدەستهاتووەکان لە بەرەی شەڕی دژ بە حوسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە پارێزگاکانی "شبوهـ و مەئرەب"، بە واتای دستپێکی پاککردنەوەی ئەم وڵاتەیە لە داگیرکەر و نۆکەرەکانی.
"موعین عەبدولمەلک" لەسەر شوناسی عەرەبیی یەمەن پێداگریی کرد و هۆشداریی بە ڕێژیمی ئێران دا کە هیچ کات ڕێگە نادەن وڵات و خەڵکەکەیان لە شوناسی خۆیان داببڕێت و تێکەڵ بە گوتاری داگیرکەریی خۆیانی بکەن.
سەرۆکوەزیرانی یەمەن وتی: "تا وەدەرنانی یەکجارەکیی داگیرکەران لە وڵاتەکەمان کۆڵ نادەین و نابین بە کەرەستەیەک لە دەستی داگیرکەر بۆ کەڵکاژۆوەرگرتن و باجگیری و دزیی دەریایی، بەڵکوو ئێمە خاوەن شارستانییەتێکین کە مێژوو شایەتیەتی دەدا ژێردەستەیی داگیرکەرانمان قەبووڵ نەکردووە".
هاوکات سەرتیپ "تەرکی ئەلمالکی" وتی: "هاوپەیمانیی عەرەبی پشتیوانیی خۆی لە ئەرتشی یەمەن تا وەدەرنانی یەکجارەکیی حوسییەکان و هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، بەردەوام دەبن".