کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکی شۆرای ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی قسەکانی "بێنت و بایدن" هەڕەشەی نایاسایین

18:11 - 6 خەرمانان 2721

 لە دوای دانیشتنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرکۆماری ئامریکا لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران کە ئەو دوو بەرپرسە ڕایانگەیاند ئەگەر دانیشتنەکان لەگەڵ ئێران بە ئەنجام نەگات بژاردەی دیکە هەڵدەبژێرین؛ "عەلی شەمخانی" ئەو قسانەی بە هەڕەشەی نایاسایی وەسف کرد.

"شەمخانی" لە پەیامێکی توییتێریدا نووسیویەتی: "مافی ئێرانە بۆ وڵامدانەوە هەر بژاردەیەک جێبەجێ بکات".

"نەفتالی بێنت" سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکا باسیان لە قەیرانی ئەتۆمیی ئێران کرد.

لەو دیدارەدا سەرکۆماری ئامریکا، وتوویەتی: "ئەگەر قەیرانی ناوکی یڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی دانوستان چارەسەر نەکرێ، ئامادەین بە شێوەیەکی دیکە چارەسەری بکەین".

ئیسرائیل چەندین جار بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە ئێمە ئێرانی ئەتۆمی ناتوانین قەبووڵ بکەین و ئەگەر پێویست بکات هێرش دەکەینە سەر ئێران.