سەرۆکی یەکیەتیی بارفرۆشان باسی لەوە کردووە کە نەداری و هەژاریی خەڵک، ڕێژەی کڕینی میوەی ٥٠ لەسەد کەم کردووەتەوە.
"مستەفا دارایی نژاد" سەرۆکی یەکیەتیی بارفرۆشان وتی: "بەهۆی نەداری و هەژاریی خەڵک، میوەکانی وەکوو پرتەقاڵ، کیوی، هەنار، سێو و نارنگی لە بازاڕەکاندا ماونەتەوە و کڕیاریان نییە. ناتەبایی داهاتی بنەماڵەکان لەگەڵ نرخی میوە و سەوزەمەنی بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو بەرهەمانە لە بازاڕدا کڕیاریان نەمێنێت".
" دارایی نژاد" زیادی کردووە: "لە دابینکردنی پەتاتە و پیواز بۆ بازاڕەکان کێشەیەکمان نییە و بەپێی پێویست پیواز لە ئەنبارەکاندا هەیە و بۆ زۆرێک لە وڵاتانی دەوروبەر وەکوو عێراق، ئەرمەنستان، تورکەمەنستان، ڕووسیە، قەزاقستان و ئەفغانستان هەناردەی دەکەین".
ناوبراو لە حاڵێکدا باس لە هەناردەی پەتاتە و پیواز بۆ وڵاتانی دەوروبەر دەکات کە نرخیان لە نێوخۆ زۆر گرانە و هەندێک لە خەڵک تەنانەت توانای کڕینیانی نییە.