کوردستان میدیا: سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا کە هەموو هێزەکانی سەر بە "حەشدی شەعبی"، تێکەڵ بە ئەرتشی عێراق بکرێن.
ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی پووشپەڕ، "عادڵ عه‌بدولمێهدی"، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، لە فه‌رمانێکدا، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی گرووپه‌كانی "حه‌شدی شه‌عبی" و هێنانی ئه‌و هێزانه بۆ ژێر چه‌تری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقی ده‌ركرد.
هه‌روه‌ها له‌و بڕیارەدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه کە هه‌موو ئه‌و ناوانه له‌سه‌ر گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌گیرێن كه پێشتر پێی ده‌ناسرانه‌وه و سه‌رجه‌م بنکە و باره‌گاكانیان داده‌خرێن و جگه له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، ناتوانن فه‌رمان له هیچ لایه‌نێكی دیكه وه‌ربگرن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی عێراق له كاتێكدایه کە ئەم گرووپانه لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی‌یان لێدەکرێت و فه‌رمان له تاران وه‌رده‌گرن. هاوكات له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین گرووپی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئا‌مریكا له عێراقیان كردبوو.
هەروەها، ئا‌مریكا چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندووه کە هه‌ركات شه‌ڕ ڕوو بدات، ته‌واوی هاوپه‌یمانانی ڕێژیمی ئیسلامی ده‌كاته ئامانج و ساڵی ڕابردوو، ئا‌مریكا ناوی به‌شێک له‌و گرووپانه‌ی خستووه‌ته لیستی تێرۆره‌وه.
بەپێی ئەم فەرمانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گرووپە چەکدارەکان مافی کردەوەی سیاسی‌یان نییە و داوای کردووە ئەم گرووپانە پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ لقە سیاسییەکان بپچڕن.