کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرەخۆشیی دەزگای ڕێکخستنی گشتی لە خەڵکی سەردەشت

16:10 - 24 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی سەرەخۆشیی بەبۆنەی کۆچی دوایی "دوکتور جەلال حاجی زادە"، کەسایەتیی ئاکادێمیکی سەردەشتی، ڕوو لە خەڵکی ئەو شارە بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

خەڵکی نیشتمانپەروەری سەردەشت!

ڕووناکبیرانی خەباتکار و ئۆگرانی زانست و پێشکەوتن!

بنەماڵەی خەمباری مامۆستا جەلال حاجیزادە (ڕامان)!

لەدەستدانی ناوادەی مامۆستای خەباتکار، "دوکتور جەلال حاجی زادە" خەسارێکی گەورە بوو کە وە کۆڕ و کۆمەڵگای تێکۆشەرانی خولیای خزمەت بە گەل و نیشتمانە چەوساوەکەمان کەوتووە.

"دوکتور جەلال حاجی زادە"، کەسایەتییەکی نیشتمانیی ناسراو، خۆشناو و بیرمەندی گەلەکەمان بوو کە فیداکارانە و خۆنەویستانە بەشی هەرە زۆری ژیان و توانای، تەرخانی خزمەت بە گەل و وڵاتەکەی کردبوو و لە بەر هۆکارێکی گوماناوی، لە هەڕەتی گوڕ و توانای خزمەتیدا لەدەستمان چوو.

ئێمە وێڕای بەداخبوونمان لە خەساری لەدەستچوونی مامۆستا "جەلال حاجی زادە"، سەرەخۆشی لە خەڵکی شاری سەردەشت، ڕووناکبیران و تێکۆشەرانی ڕێگای پێگەیاندنی لاوانی نیشتمانەکەمان بەگشتی و بنەماڵەی بەڕێزی دوکتور "جەلال حاجی زادە" دەکەین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی گشتی