کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرەڕای دژایەتییەکانی ئێران هەتا چەند حەفتەی دیکە سیستمی مووشەکی لە تورکیە جێگیر دەکرێت

12:52 - 6 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: لەسەر داوای حکوومەتی تورکیە، سیستمی مووشەکیی پاتریووت لە سنووری تورکیە ــ سووریە لەلایەن ناتۆوە دادەمەزرێت.
لێپرسراوانی تورکیە رایانگەیاندووە، ئەو سیستمە لە مانگی دسامبردا دادەمەزرێ‌ و ئاشکراشیان کردووە ئەو سیستمە تەنیا بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئەو وڵاتە دەبێت.
کاناڵی TRT بڵاوی کردەوە، لەحاڵی حازردا هەیئەتێکی ناتۆ بە مەبەستی دیاری کردنی شوێنێکی گونجاو بۆ ئەو سیستمە لە وڵاتی تورکیە دان.
دوابەدوای داواکاریی حکوومەتی تورکیە لە ناتۆ بۆ دامەزراندنی سیستمی مووشەکی پاتریووت لە سنووری وڵاتەکەی، لێپرسراوانی رێژیمی ئێران پەرچەکرداریان نیشان دا.
تورکیە و سووریە نزیک بە ٩٠٠ کیلۆمیتر سنووری هاوبەشیان پێکەوە هەیە و لە دوای سەرهەڵدانی نائارامییەکانی سووریە ژمارەیەکی بەرچاو لەهاووڵاتییانی ئەو وڵاتە پەنایان بردۆتە بەر وڵاتی تورکیە.
تورکیە لەپێوەندی لەگەڵ ئەو داواکارییەدا رایگەیاندووە، ئێمە بە مەبەستی بەرگری و پاراستنی سنوورەکانمان ئەو داواکارییەمان پێشکەش بە ناتۆ کردووە.