کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرەڕای هەبوونی دۆخێکی ئەمنیەتی، ئەندامانی حیزبی لە چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن

17:15 - 20 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی پاوە، سنه، پیرانشار و کامیاران لە بەڕێوەبەردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.
ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە، بریتین لە:

پاوە

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پاوە بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغییان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەتیی کومیسیۆنی تەشکیلات لەم شوێنانە بڵاو کردەوە.

پارکی کۆمەکاڵ، بلواری چوونە ژوورەوەی شار، پیادەرەوی ساڵۆنی وەرزشیی حیجاب، کۆڵانی قەدیمی بازرگانی، کۆڵانەکانی شارەکی فەرهەنگیان، پارکی شارەکی فەرهەنگیان، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، دەوروبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئامووزش و پەروەرشی کۆن، پیادەڕەوی بەڕێوەبەرایەتیی بێهزیستی و رێگای ناسراو بە تەکیە، ناوی ئەو شوێنانەیە کە ئەندامانی حیزب لە شاری پاوە چالاکییان تێدا بەڕێوەبردووە.

سنە

تێکۆشەران و دۆستان دێموکرات لە شاری سنە بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکییان لەم شوێنانە بەڕێوە برد.

سەر جاددەی گرێزە، پۆلیسی رێگای سنه ــ کرماشان (کێلگ بۆ چنوو)، قەرەیان، بەهاران فازەکانی ٢ ــ ١٩ و ٣ ــ ١٩ و ٤ ــ ١٩، شمشاڵان، جن، حەسەن ئاوا، تەپەی کەرباسی، کانی دووشەم، شەقامی نمەکی، گەڕەکی ئاغەرزەمان، بلواری کوردستان و بەردەشت.

ئەندامانی حیزب لەو چالاکییانەدا پووستێر و تراکتی تایبەتیان بڵاو کردووەتەوە کە دەنگدانەوەی بەرچاوی لەنێو هاووڵاتییاندا هەبووە.

پیرانشار

رێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی دێموکراتپەروەرانی رێبازی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی لە ناوچەی لاجانی سەردەشت چالاکییان بەڕێوە برد.

سێ‌ڕێیانی سنجەڵێ و گرداسی، رێگای دایە شێخی و قورووچاوێ، گوندەکانی زینوینجیان، خراپە، خڕێ بەرداشان، زەنگیاوێ، شنۆ زەنگ، کوندرێ، گرتک سپیان، ناوچەی بەربنەی پیرانشار و سۆفیان، ناوی ئەو شوێنانەیە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە.

کامیاران

لە شاری کامیاران تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ چەندەمین جار دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغی و بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ تراکت و پووستێری تایبەتی حیزبی دێموکراتیان بڵاو کردەوە.

تەپەی پیر محەممەد، شەقامی بەهەشتی، کەمەربەندیی جاددەی ئەڵک، کۆڵانی ١٢ میتری و شەشی بەهمەن. ناوی ئەو شوێنانەیە کەلە شاری کامیاران چالاکییان تێدا بەڕێوە چووە.

لەو پێوەندییەدا بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، پاش بەڕێوەچوونی شەپۆلێکی بەرین لە چالاکیی تەبلیغاتیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، رەوشی شاری ئورمیە ئەمنیەتی کراوە و هێزەکانی رێژیم بەگشتی بە شەو و بە رۆژ لە حاڵی گەشت لێدان لە کۆڵان و شەقامەکانی ئەو شارە دان.

هەر لەو پێوەندییەدا بەبۆنەی هاتنی ٢٢ی پووشپەڕ خێرایی ئینترنیت لە کوردستان و بەتایبەت لە شاری ئورمیە بە تەواوەتی دابەزیوە و رێژیم بە ناردنی شەپۆلەکانی پارازیت لە هەوڵی پێشگرتن لە کاناڵە تەلەفزیۆنییە کوردییەکانی دژبەری خۆی دایە.