کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەفی کەلوپەلە خۆراکییەکان لە کوردستان و ئێران هەتا بێت درێژ و درێژتر دەبێت

11:50 - 13 خەزەڵوەر 2720

لە ڕەوتی گرانی و چوونەسەرەوەی نرخی کەلوپەلە خۆراکییەکان لە کوردستان و ئێران، خەڵکی "سنە" بۆ بەدەستهێنانی نان، ڕۆن و برنج و پێداویستییەکانی دیکەی ڕۆژانە دەبێ بۆ ماوەیەکی زۆر لە سەفدا ڕابووەستن.

لە شارەکانی کوردستان کەلوپەلە خۆراکییەکان بە ڕادەیەکی بەرچاو گران بوونە و کڕینیان لە توانای هەموو کەسێکدا نییە و بۆ بەدەستهێنانیان بە نرخی دەوڵەتی دەبێ بۆ ماوەیەکی زۆر لە سەفی دوورودرێژدا چاوەڕێ بکەن.

هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا نان لە شارەکاندا وەدەست نەدەکەوت و چەند بەرابەر بە خەڵک دەفرۆشرا.

گرانییەکان تەنیا تایبەت بە چەند کەلوپەلێک نییە و بەگشتی هەموو پێداویستییەکانی ژیانی خەڵکی گرتووەتەوە و هەتا بێت سەفەکان لە کوردستان و ئێران درێژتر و خەڵک هەژارتر دەبن.