کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەلاح بەهرامیان بۆ جێبەجێکردنی ماوەی سزای بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری شنۆ کرا

11:22 - 23 رێبەندان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندان هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح بەهرامیان" خەڵکی گوندی "گوندەوێڵە"ی سەر بە شاری شنۆ بۆ جێبەجێکردنی ماوەی ٢ ساڵ سزای بەندکرانی، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ناوبراو نەخۆشیی "زەخت و شەکرە"ی هەیە و  ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندان زەختی بەرز بووەتەوە و تەندروستیی ناجێگیر بووە.

بەو هۆیەوە لەلایەن بنەماڵەکەی بەتایبەت کچی ناوبراو، داوا لە بەڕێوەبەرانی زیندانی شنۆ کراوە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕێگەی پێ بدرێت بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دەەرەوەی بەندیخانی ڕەوانە بکرێت، بەڵام بەرپرسانی زیندان وڵامیان نەداونەتەوە.

بنەماڵەکەی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوبراو بێبەری کراون و لە دۆخی تەندروستیی ئاگادار نین.