کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەلاس باوەجانی/ هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بریندار کرا

23:04 - 3 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی سپای پاسدرانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئەنجامدا ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بریندار کرد.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢ی خەرمانان، \'\'عەبدوڵڵا ئەیازی\'\' کوری رۆستەم و خەڵکی گوندی \'\'شێخ سەڵە\'\'ی سەربە شارستانی سەڵاس باوەجانی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیم بریندار کرا.

بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە نیزامییەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە ناوچەیەک بە ناوی \'\'هۆکان\'\' داوەتە بەر دستڕێژی گوللـە و لە ئەنجامدا شانی ناوبراو بریندار بوو.

عەبدوڵڵا ئەیازی لە ناوچەی \'\'هۆکان\'\' سەرقاڵی کاسبی کردن بووە کە هەواڵی مردنی باوکی پێگەیشتبوو لە کاتی گەڕانەوە بۆ گوندی شێخ سەڵە بە بێ هیج هۆکارێکی روون دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی سپا و لە ئەنجامدا بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی رێژیم جێگر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان رۆژانە بە بێ هیچ هۆکارێکی روون تەقە لە هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە دەکەن و ساڵانەش چەندین هاووڵاتیی کورد بەم هۆیەوە دەکوژرێن و بریندار دەبن.