کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەلەفییە جیهادییەکان بە پشتیوانیی سپای پاسداران هەڕەشە لە خەڵک دەکەن

13:13 - 21 بانەمەڕ 2721

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەلەفییە جیهادییەکان هەڕەشە لە خەڵک دەکەن و جیا لەوەش بێڕێزی بە هێماکانی نەتەوەی کورد دەکەن.

ئەو کەسانە بە پشتیوانیی قەرارگای "بەقیەتوڵڵا"ی سپای پاسداران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵی چەواشە و زۆر جاریش توندوتیژی بڵاو دەکەنەوە.

ئامانجی سپای پاسداران لەو کارە بۆ ئەوەیە ئاڵۆزی و شەڕ لەنێو خەڵکدا دروست بکات.

ئەو کەسانە بە پشتیوانیی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران زۆر جار هێرش دەکەنە سەر بەها و هێماکانی نەتەوەی کورد. لە ماوەی ڕابردوو جیهادییەکان لە مەریوان هەڕەشەیان لە هاووڵاتییان کرد کە دەیانکوژن.

ئەو هەڕەشەیەی سەلەفییە جیهادییەکان ناڕەزایەتیی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوانی لێکەوتەوە کە بۆچی ناوەندەکانی پێوەندیداری دەسەڵات بێدەنگن.