ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەز، لە زانکۆی سۆران سەنتەری هەورامانناسی کرایەوە، ئەم ناوەندە ئەکادیمییە بەمەبەستی خزمەتکردن بە زمان و کو‌لتوور و فەرهەنگی دەڤەری هەورامانە و ئەمە یەکەمین دەسکەوتی کولتووری و ئەکادیمیی دەسەڵاتی کوردستانی باشووره.
سەرۆکی زانکۆی سۆران لەمبارەوە ڕایگەیاندووە بونیادی هزریی ئێمه له بیاڤی كاری ئه‌كادیمیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیا و پسپۆڕیی و پێویستیی داڕێژراوه.
سەرۆکی زانکۆی سۆران ڕایگەیاندووە دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هۆرامانناسیی، وه‌بیرهێنانی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه، كه ئێمه بۆ به‌دیهێنانی رێنسانس له ژیانماندا، پێویستمان به دوو بابه‌تی گرنگ هه‌یه. یه‌كه‌میان تێگه‌یشتن له بوونی خۆمان، دووه‌میش به‌دیهێنانی گفتوگۆ، چ له‌گه‌ڵ رابردوومان و چ له نێوان ره‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان. هه‌ورامان له مێژووی كوردستاندا، شوێن و پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له زۆر باره‌وه نادیار ماوه‌ته‌وه و نه‌كه‌وتووه‌ته ناو گفتوگۆوه چ له‌گه‌ڵ خۆی و، چ له‌گه‌ل ده‌ورووبه‌ریشی.
ئامانجی ئەو ناوەندەی هەورامانناسی وەک ناوەندێکی ئەکادیمیی سەر بە زانکۆی سۆران کار دەکات بۆ:
یەکەم: کۆکردنەوە و پاراستنی سامانی کو‌لتووریی ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیاری هۆرامان.
دووەم: بە پشتبەستن بە زانست و تەکنۆلۆژیای نوێ، لە زمان، ئەدەب، مێژوو، کۆمەڵگا، هونەر، حیکمەتی ژیان و ژینگەی هۆرامان و تەواوی ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیاری هۆرامان دەکۆڵێتەوە.
سێیەم: ناساندن و هاوبەشیکردنی مەعریفەی بەدەستهاتوو لە توێژینەوە زانستییەکان بۆ پێشکەشکردنی ئەڵتەرناتیڤی شایستە بۆ کێشەکانی سەردەم بە ئامانجی بونیاتنانی داهاتوویەکی بەهێز.
چوارەم: لە سۆنگەی باوەڕبوون بەوەی کە دەبێت لە ناو زماندا بە دوای ژیاردا بگەڕێیت، ناوەندی هۆرامانناسی گرنگی دەدات بە نووسین، وەرگێڕان و خوێندن بە هۆرامی.
دەستەی دامەزرێنەران بیریتین لە: "دوکتور هەژار ڕەحیمی، دوکتور فازڵ حمە سعید ، مامۆستا هۆشەنگ دارا و ئیمان عەبدوڵڵا عومەر".