کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەوداکردن و بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە پەرەی سەندووە

17:17 - 25 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: دەست و پێوەندییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە قاوەخانە سوننەتییەکانی کامیاران، دەستیان داوەتە بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەنیو لاوانی کورد لەو شارەدا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی رێژیم لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەرنامە بۆ داڕێژراو ماددەی هۆشبەر لەنێو لاوان و هاووڵاتییاندا بڵاو دەکەنەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە دەست و پێوەندییەکانی رێژیم و مۆرەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە لاوان لە نێو قاوەخانە سوننەتییەکاندا، لە هەوڵی زیاترکردنی ماددە هۆشبەرەکان و تووش کردنی زیاتر لاوان لە کامیاران دان.
هاووڵاتییانی کامیاران لەو بڕوایە دان کە ئیدارەی ئیتلاعات به دانی مۆڵەتی یاسایی بەو قاوەخانە سوننەتییانە و بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک لە راستای سیاسەتەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا هەنگاو هەڵدەهێننەوە.
لەم پێوەندییەدا بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری مۆرفین لە ئورمیە هەتا ئاستێک پێش چووە کە تەنانەت کەسانێک کە هیچ چەشنە پێشینەیەکیان لەو بوارەدا نییە، تووشی ئەو ماددەیە دەبن و زیاتر کەسانێک دەگرێتەوە کە بەرەوڕووی کێشەگەلێکی دەروونی و جینسی و ... دەبنەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە هەرزان‌بوون و زیادبوونی رێژەی ماددە هۆشبەرەکان لە شوێنە گشتییەکان و ناوەندە دەرمانییەکان هۆکارێکی دیکە چوونە سەری ئاماری بەکارهێنەران دایە.