له دوایین ئێواره‌ی ساڵی كۆندا خه‌ڵكی شاری سه‌قز له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌واو ئه‌منییه‌تی و نیزامی‌دا جه‌ژنی نەتەوەیی نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه برد.
سەرەڕای ئەوەیکە لەلایەن چالاکانی مەدنی و سیاسی هەوڵێکی زۆر درا کە جێژنی نەورۆز لە یەک شوێن و بەشێوەیەکی جەماوەری بەڕێوە بچێت، بەڵام به‌هۆی باری نائاسایی كه ڕێژیم پێكی هێنابوو، نهتوانترا له یه‌ک شوێن به‌ڕێوه بچێ، هەر بۆیە له دەیان شوێنی ناوشاردا خه‌ڵكه‌كه له گرووپی چەندین کەسیدا جه‌ژنی نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه برد.
لەو کەشە ئەمنییەتییەدا خه‌ڵکی شاری سەقز به سروودی شۆڕشگێڕی و جلوبه‌رگی كوردی و جامانه‌وه و به هه‌ڵپه‌ڕكێ و كردنه‌وه‌ی ئاگر پێشوازییەکی بێ وێنەیان لەو جەژنە نەتەوەییەدا کرد.
ئەوە لەحاڵێکدایە کە زیاتر له ٣ حه‌وتووه ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سقز کرابوون و چه‌ندین كه‌سیش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر و به به‌ڵێننامه به شێوه‌ی نووسراوه هەتا كاتی بانگهێشت كردنه‌وه‌ی دووباره‌یان بۆ ئیتلاعات ئازاد كرابوون.
هه‌روه‌ها ڕۆژی هەینی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بە جلوبه‌رگ مەدەنییەوە بە مەبەستی تێکدانی ئەو ڕێوەڕەسمە نەورۆزییانە لە چەندین شوێنی شاری سەقز به تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كی "حه‌ماڵاوا" هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ندین ڕێوڕەسمی نه‌ورۆزی، بەڵام لەو پیلانەدا سەرکەوتوو نەبوون و خه‌ڵک به شكۆوه جه‌ژنی نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه برد.