سەید "نەجمەدین حەیدەری" یەکێک لە پیرەکانی گەورەی ئایینی یارسان لە نامەیەکدا داوای لە پێڕەوانی ئەو ئایینە کردووە کە پێکەوە بە هەموو تواناوە بۆ پاراستنی ژینگە هەوڵ بدەن.
ناوبراو لەو نامەیەدا ڕوو لە پێڕەوانی ئایینی یاری بڵاوی کردووەتەوە: "داوا لە هەمووتان دەکەم لە پاراستنی هەموو باخات، وەرزێڕی، سیستمی ئاودێری، ژینگە و دارستانەکانی ناوچەدا هەوڵ بدەن و سەرەڕای ئەوەیکە لە زیان پێگەیاندن و تێکدانی ژینگە خۆ بپارێزن هەوڵ بدەن ژینگەش بپارێزن".
داواکاریی ناوبراو بۆ پاراستنی ژینگە هەوڵێکە دژی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستاندا. ڕێژیمی ئێران ساڵانە بەئەنقسەت دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان ئاگر تێبەر دەدات و زیانێکی زۆر بە سروشتی کوردستان دەگەیەنێت.