سەید "نەسرەدین حەیدەری" ڕێبەری ئایینی " یارسان" لە نامەیەکدا ڕوو لە ڕێژیمی ئێران داوای پاراستنی مافی پەیڕەوانی ئایینی "یارسانـ"ـی کرد.
ناوبراو لە نامەکەیدا نووسیویەتی، پەیڕەوانی ئایینی یارسان بە درێژایی مێژوو خوازیاری ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیان بوونه، بەڵام ماوەیەک پێش کردەوەیەکی ناحەز شوێندانەریی نێگەتیڤی لەسەر مۆرالی پەیڕەوانی ئایینی یارسان دانا. هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان دەیان جار ناخی "یارسانیـ"یەکانیان خەوشدار کردووە.
هەر بۆیە داواکارم مافی پەیڕەوانی ئایینی یارسان بپارێزرێت و لەگەڵیاندا بەشێوەی عادڵانە مامەڵە بکرێت و بێ گومان دانیشتووانی هەر وڵاتێک خاوەنی مافی وەک یەکن و پێویستە ڕێز لە بیروباوەڕ و کولتووریی هەمووان بگیردێت .
ناوبراو داوای لە کاربەدەستانی ڕێژیم کردووە بەنیسبەت مافی یارسانەکان هەنگاوێک هەڵبگرن.
"سەید نەسرەدین حەیدەری" هەروەها داوای لە پەیڕەوانی ئایینی "یارسان" کردووە بە سەبرەوە هەڵسوکەوت بکەن و یەکگرتوویی خۆیان بپارێزن.