کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاخەوانانی کورد سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد

11:43 - 15 بانەمەڕ 2720

کۆمەڵێک لە شاخەوانانی کوردستان بە سەردانکردنی گڵکۆی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، یادی ئەو شەهیدانەیان بەرز نرخاند.

پۆلێک لە شاخەوانانی کوردستان لە شارەکانی ''مەهاباد، نەغەدە، پیرانشار و شنۆ'' سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.

ئەو شاخەوانانە لەگەڵ ڕێبازی پڕ سەروەریی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیمانیان نوێ کردەوە کە هەتا گەیشتن بە لووتکەی ئازادی دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵنەگرن.

گۆڕستانی شەهیدان لە کوێستانی ''قوروچاوێ'' هەڵکەوتووە کە تایبەتە بە شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

لە ماوەی زیاتر لە ٧٤ ساڵ خەباتی بێوچانی حیزبی دێموکرات لە پێناو بەدیهاتنی ئامانجە لەمێژینەکانی گەلی کورد، ئەم حیزبە زیاتر لە چەند هەزار شەهیدی قارەمانی پێشکەش بە ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کردووە.