کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاروێرانی مەهەباد لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکاتەوە

12:58 - 11 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە پێویستی دەزانین لەو ڕۆژە مێژوویییەدا، کە ڕۆژی شەهیدانی کوردستانە، سڵاو بنێرین بۆ سەرجەم شەهیدانی کوردستان، بەتایبەتی شەهیدانی ڕێبەرمان "قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی" کە بە بەختکردنی ژیانی خۆیان، گڕی خەباتیان بۆ وەدەستهێنانی مافی مرۆڤایەتی بڵێسەدارتر کرد.

هەزاران سڵاو لە گیانی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی، کە بە خەبات و شەهیدبوون و ڕێنوێنییەکانیان وەکوو ڕووناکیی ڕێگای خەبات هەتاهەتایی بوونە و هەنگاو بە هەنگاو شوێندانەری ڕێگای خەباتمانن.

هەر بەو پێیەی لەو ڕۆژەدا، لەگەڵ شەهیدانی ڕێبەرمان بەتایبەت پێشەوا قازی محەممەد و هەموو شەهیدانی دۆینێ و ئەوڕۆ پەیمانی وەفاداری و ئەمەگناسیی نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین، لە ڕێگا و رێبازیان تا بە ئامانجگەیاندنی مافی ڕەوای میللەتەکەمان کۆڵ نەدەین و نەسرەوین، تا ئەوەی کە بە ئامانج دەگەین یا وەکوو شەهیدەکانمان لەو ڕێگایەدا سەر دەنێینەوە.

سڵاو لە قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی!

سڵاو لە هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کورد!

سڵاو لە شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران!

سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان

سڵاو لە زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی!