کوردستان میدیا

سێشەممه 4ی پووشپەڕ 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری گێلاس پشتیوانی لە ڕاسان دەکات

11:54 - 16 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ بۆ پشتیوانی کردن لە ڕاسان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە ١٥ی جۆزەردان، ئەندامان و لایەنگرانی "حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران" لە شاری شنۆ، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات، کە بە ڕاسان ناودێر کراوە، بە نووسینی درووشمی تایبەت لەسەر دیوارەکانی ئەو شارە، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو شارەدا، بە نووسینی دروشمگەلێک وەک: "بژی ڕاسان، سەرکەوێ ڕاسان، ڕاسان بەردەوامە، بژی ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، پەیامی هاودڵی و پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕاسان و خەباتی پێشمەرگە بە کوردستانیان ڕاگەیاندووە.

هەر لەو پێوەندییەدا، شەوی دووشەممە، ١٣ی جۆزەردان، ئەندامانی حیزبی دێموکرات، لەسەر مەزاری شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە گوندی دزەی مەرگەوەڕ سەربە شاری ورمێ، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و جامانە و هەروەها بە نووسینی دروشمی ''بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران''، ''بژی ڕاسان'' و ''بژی پێشمەرگە'' چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.