کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی بۆکان بە بیانووی دروستکردنی مزگەوت پارەی خەڵکی خواردووە

12:05 - 11 جۆزەردان 2720

شارەداری و بەخشداریی شارەدێی ''قەرەمووساڵـ''ـی بۆکان زیاتر لە یەک ساڵە کە پارەی خەڵکی گوندی ''گۆکتەپە'' کە بۆ دروستکردنی مزگەوت کۆکرابووەوە خواردووە.

مزگەوتی ئەو گوندە بە تەواوی ڕووخاوە و بووە بە کەلاوە و ئەو بڕە پارەیە لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوییەوە بۆ دروستکردنی مزگەوتی ئەو گوندە کۆ کراوەتەوە.

دوای کۆکردنەوەی ئەو پارەیە شارەداری و بەخشداریی ''قەرەمووساڵی'' دەستی بەسەر ئەو پارە داگرتووە و بە خەڵکی ناداتەوە.

هەرچەند کە خەڵکی ئەو گوندە ناڕەزایەتییان لەهەمبەر خواردنی پارەکەیان  دەربڕیوە بەڵام هیچ وڵامێکی ئەرێنیان وەرنەگرتووەتەوە.