کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی "پیرانشار" خانووی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەی ڕووخاند

17:23 - 10 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەر شارەداریی "پیرانشار" بە حوکمی دادوەرییەوە خانووی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەی لە گەڕەکی " کەمەربەندیی ئیمام جومعە" ڕووخاندووە.

شارەداری ئەو خانووەیەی بە بیانووی ئەوەی کە لەسەر زەویی شارەداری دروست کراوە، بە لۆدێر تێک ڕووخاندووە.

خاوەنی خانووەکە ڕایگەیاندووە: "ئەو خانووە کە ئێستا ڕووخاندوویانە لەسەر ئیزنی خودی شارەداری دروست کراوە. لە کاتێکدا خانووی منیان ڕووخاندووە کە دوو بەکرێگیراوی ڕێژیم بە نایاسایی و زەبری چەک، دوو زەوییان لە سەرکەمەربەندی کە هەردوویان گەڵاڵەی گشتی بوونە داگیر کردووە و کەس کاری پێیان نییە".

ئەو کارانەی شارەداریی "پیرانشار" ناڕەزایەتی و بێزاریی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، ئەگەر یاسایەک ببێت، دەبێ هەموو کەس ڕەچاوی بکات نەک تەنیا بۆ کەسانێک بێت کە سەر بە ڕێژیم نین".