کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداری شنۆ ڕێگە نادات میوەفرۆشەکان لەنێو شار میوە بفرۆشن

10:45 - 5 رەشەمه 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ، ماوەیەکە شارەداری بە پشتیوانیی ئیدارەی ئیتلاعات گوشاری بۆ میوەفرۆشەکان هێناوە کە نابێ لەنێو شار میوە بفرۆشن.

بەشێک لەو میوەفرۆشانە سەبارەت بەم هەوڵە، لە بەردەم شارەداریی ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

ئیدارەی ئیتلاعات ناڕازییانی بانگهێشت کردووە و هەڕەشەی لێ کردوون کە لە ئەگەری ئەوەیکە جارێکی دیکە ناڕەزایەتی دەرببڕن دەسبەسەر و بێسەروشوێن دەکرێن.

لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە شەقامەکانی شار کراونەتە یەکتەرەفە و بەو هۆیەوە کێشە بۆ دەستفرۆشان دروست بووە.

ڕێژیمی ئێران بەم جۆرە کردەوانە تەنیا بەنیازە کێشە و گرفت بۆ هاووڵاتییان دروست بکات و پەرە بە هەژاریی خەڵک بدات.