کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ له ڕێوڕەسمی ١١٦ساڵەی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانیدا بەشداری کرد.
ڕۆژی شهممه ڕێکهوتی ١٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتهی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نۆروێژ بە سەرپەرەستیی بهرپرسی بهشی کۆمسیۆنی پێوهندیە کوردستانیەکان "ئیسمایل علیپوور'' و ئەندامانی کۆمیتەی گشتی و لەگەل بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب لە ناوچەی ئۆسلۆ له ڕێوڕهسمی یادکردنەوەی ١١٦ ساڵەی لەدایکبوونی مستەفا بارزانی هاوکار و هاوپەیمانی کۆماری کوردستان بهشداریان کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە شێوەی سێمینار بەڕێوە چوو، کۆڕگێڕی سێمینارەکە "حامید گەوهەری" تیشکی خستە سەر چەند بابەتێکی سەرنجڕاکێشی مێژوویی و ڕۆڵی مستەفا بارزانی لە کۆماری کوردستان و هەرواها دانیشتنەکانی لەگەل پێشەوا قازی محەممەدا کرد.